بۆ بەڕێز ئاکۆ محمد بەرێوەبەری تۆڕی میدیا ررووداو
بۆ خێزان و هاوڕێ و هاوکارانی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز.
دڵگرانین بە کۆچی دوایی هاوکاری ئازیزمان پەیامنێر و بەرپرسی نوسینگەی کەناڵی ڕووداو لە بەغداد، هەڵکەوت عەزیز بە رووداوی هاتوچۆ.
هەمیشە بەشێکی ناخۆشی کارەکەمان بیستنی هەواڵی مەرگی رۆژنامەنووسانی چالاک و خاوەن وزە و دەنگن.
بە کۆچی ناوەختی هەڵکەوت ڕۆژنامەگەریی کوردی یەکێکی دیکەی لە ڕۆژنامەوانە بە تواناکانی لە دەستدا و بووە ئازارێکی قوڵ لە دڵی هەمووماندا.
گەورەترین میرات کە ڕۆژنامەنووس لە دوای خۆی جێی دەهێڵێت ئەو ڕاستییەیە کە کاری بۆی کردووە و دەریخستووە.
ئەمڕۆ ئێمە خەمباری لەدەستدانی دەنگێکی دڵسۆزین کە هەوێنی زانیاری راست و جیاواز بوو.
بە ناوی ستافی سەنتەری میترۆوە، هاوخەمی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین .
لەم کاتە سەختەدا هاوبەشی خەمتانین و دوا ناخۆشیمان بێت.
سەنتەری میترۆ
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦