هێرش کرایە سەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا



ئەمڕۆ، 9ی حوزەیرانی 2026، لە هەولێر، لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، لە کاتی ڕووماڵکردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی ڕزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال، لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە هێرش کرایە سەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا کە پێک هاتبوون لە (دیار حسێن، پەیامنێر و ڕێبین عەلی، کامێرامان). 
تۆڕی ئێستا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ، لە کاتی ڕووماڵکردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی ڕزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال، لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە هێرش کرایە سەر تیمێکیان و ڕێگرییان لێ کرا و نەیانهێشت ڕووماڵ بکەن.
ئەم پیشێلکاریە درێژەی ئەو پێشیلکارییانەن کە بەردەوام بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێن و دژ بە یاسای کاری رۆژنامەگەرییە و سەنتەری میترۆ ڕەتی دەکاتەوە.
لە ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەری بۆ ساڵی 2025، سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت کە 315 پیشێلکاری بەرانبەر بە 252 ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن ئەنجام دراوە.


PM:12:37:09/06/2026




ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌