سەنتەری میترۆ هەموو شێوازەكانی هەڕەشە و ناوزڕاندن بەرانبەر رۆژنامەنووسی سەربەخۆَ، محەمەد فاتیح رەتدەكاتەوە.
محەمەد فاتیح بە میترۆیی ڕاگەیاند، "بە هۆی بیروڕای جیاوازم چەند رۆژێكە كەسێكی دەست ڕۆیشتووی ناو دەسەڵاتی عێراق، بە نامە و كۆمێنت تۆمەتبارم دەكات بەوەی كە ئەندامی حزبی بەعسم، لە كاتێكدا من دژی ئەو ڕژێمە خەباتم كردووە."
سەنتەری میترۆ هەموو شێوازەكانی هەڕەشە و ناوزڕاندن بەرانبەر رۆژنامەنووسی سەربەخۆَ، محەمەد فاتیح رەتدەكاتەوە.
سەنتەری میترۆ داواكاری خۆی دووبارە دەكاتەوە بۆ ژینگەیەكی میدیایی هەمەچەشن و فرەیی ڕاستەقینە، كە تێیدا رۆژنامەنووسان و دەزگاكانیان، بتوانن ئازادانە دوور لە هەڕەشە و ڕوحی تۆڵەكردنەوە كاری خۆیان بكەن.