پەیامنێر و کامێرامانی پەیام دەستگیرکران



سلێمانی، 4ی ئابی 2026: سەنتەری میترۆ هەموو ڕواڵەتەکانی توندوتیژی بەرانبەر ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی ناڕازی پێنجوێن ڕەتدەکاتەوە و داوا دەکات ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری میدیایی بگیرێت.
ئەمڕۆ، کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی، لە قەزای پێنجوێن، لە کاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی ناڕەزایی خەڵکی پێنجوێن، پەیامنێری کەناڵی (پەیام)، وشیار محەمەد و کامێرامانی کەناڵەکە، میران دلێر لە لایەن هیزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکران.
وشیار محەمەد بە سەنتەری میترۆی ڕاگەیاند، "ئەم بەیانییە، لە کاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی خەڵکی پێنجوێن لە دژی پڕۆژەی ڕووناکی، خۆم و کامێرامانەکەم لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراین."
کامێرامانی پەیام، میران دلێر بە میترۆی ڕاگەیاند، "لە کاتی دەستگیرکردنماندا، لە لایەن هێزە ئەمنییەوەکەوە بە بۆکس پەلاماردرام و کەلوپەلی ڕۆژنامەوانییان لێ سەندم، پاشان کە براینە ئاسایش، لەوێ بە قۆناغە تفەنگ لێم درا."
سەنتەری میترۆ هەموو ڕواڵەتەکانی توندوتیژی بەرانبەر ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی ناڕازی پێنجوێن ڕەتدەکاتەوە و داوا دەکات ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەوانی بگیرێت. 


PM:04:18:04/08/2026




ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌