10ی ئەیلوولی 2026، دانیشتنێكی تری دادگایی كەیسی لالەزار لە داگای تاوانەكانی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
میترۆ زانیویەتی كە بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئاسایش - سلێمانی، بانگهێشتی چەند رۆژنامەنووسێكی كردووە بۆ ئەوەی ئامادەی دانیشتنەكە ببن.
چاودێریكردنی دادگاكان و كردنەوەی هۆڵی دادگا بەڕووی هاوڵاتییان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسان، متمانەی هاوڵاتییان بە دەسەڵاتی دادوەری بەهێزتر دەكات و مافی زانیاری فراوانتر دەكات.
سەنتەری میترۆ لە ناو ئەو لیستی بانگهێشتكردنەی ئاسایشدا نییە، بەڵام ئامادەبوونی چەند هاوكارێكمان هەنگاوێكی ئەرێنییە بۆ شەفافییەت و مافی زانین.
سەنتەری میترۆ