بەڕێز وەزیری ناوخۆ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی




ئەوەی شەقی لێدەدرێت تەنها خانەنشینان نیین، شەقێكی توندە لە یاسا و سەروەربوونی.
دوای ئەم دیمەنە پەلاماری تیمی كەی ئێن ئێن دەدرێت بەهەمان دڵڕەقی، ئەمە شەقە لە یاسای رۆژنامەگەری كە نوێنەرانی گەلی كوردستان دەنگیان پێداوە و شەقێكە لە دیمۆكراسییەت و كەرامەتی مرۆڤ كە دەبوو یاسا بیانپارێزێت.
پارێزەرانی یاسا كە بەزەبر و زەنگ مامەڵەیان كردو ئێوە بێدەنگبوون، ئاماژەیە بەڕازیبوون لەو كردەوە قێزەونە.
ئەم رەفتارە نابێت بە بێ لێپرسینەوە و سزا تێپەڕێت.
**ڤیدیۆكە ئەمڕۆیە كاتژمێر 9:30ى بەياني، رۆژی سێشەممە، 15ی ئەیلولی 2026، بەردەم بانكی مەڵكەندی پشت تێرمیناڵی شارەزوور، شاری سلێمانی، پەلاماردانی خانەنشینان پاشانیش بڕیار نامیق و تیمەكەی.

http://www.facebook.com/share/r/19M36HUecE/


AM:11:07:16/09/2026




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌