لێدوانی رۆژنامەگەری



رۆژی چوارشەممە، 23ی ئەیلوولی 2026، كەناڵی كوردستان24 خزمەتگوزارییەكی نوێی پێشكەش بە بینەرانی كرد و بڕیاری دا بە زیادكردنی زمانی ئاماژە بۆ خوێندنەوەی هەواڵەكانی كاتژمێر 6ی ئێوارە.
 ئاوڕدانەوەی كوردستان 24، لە توێژێكی كۆمەڵایەتی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ئامانجی دەستگەیشتنیان بە هەواڵ و زانیاری بێ جیاوازی، مافێكی بنەڕەتی مرۆیی و یاساییە و  ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان زامنیان كردووە.
ئەم خزمەتگوزارییەی كوردستان24 جێگەی دەستخۆشییە. 
هیوادارین میدیاكانی تری هەرێمی كوردستان رەچاوی ئەو مافە بۆ ئەم توێژە كۆمەڵایەتییە بكەن تا وەك چین و توێژەكانی تری كۆمەڵگەی كوردستان ئاگاداری ڕووداوەكان بن و لە مافی زانین بێبەش نەبن.
ماددەی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ جەخت لەوە دەكاتەوە كە هەموو مرۆڤێك مافی ئازادیی بیروڕا و ئازادیی دەربڕینی هەیە، بە گوێرەی ئەم مافە هەموو مرۆڤێك بێ دەستتێوەردان ئازادە لە هەڵبژاردنی بیروڕا و گەڕان بە دوای زانیاری لە هەر شوێنێكی دونیا بێت.
سەنتەری میترۆ هیوادارە ئەم خزمەتگوزارییە بەردەوام بێت و فراوانبكرێت بۆ هەموو بەرنامە و هەواڵەكانی كوردستان 24 و میدیاكانی تری هەرێمی كوردستان دەسپێشخەرییان هەبێت بۆ زامنكردنی ئەو مافە.
سەنتەری میترۆ
24ی ئەیوولی 2026


AM:10:23:06/10/2026




ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌