لێدوانی رۆژنامەوانی



بەناوی کۆمەڵێک رۆژنامەنووسی کەناڵی زووم راگەینراوێک بڵاوکرایەوە،. ئێمە چەند هەفتەیەکە پشتی پەردەی ئەم چیرۆکە دەزانین.
ئاساییە هەر ئەندامێکیان یا کۆمەڵێک لەو میدیاکارانەی زووم دەزگایەکی تری میدیا بۆ خۆیان دروستبکەن، یان وەک ئەوەی دەیبینین کۆمەڵێک کارمەندی تری ئەو دەزگایە، کارییان دۆزیوەتەوە.
ئەم بەڕێزانە دەزگا دروستدەکەن، کاریان دۆزیوەتەوە یا کارییان بۆ دۆزراوەتەوە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخواین، پێمان خۆش نییە یەک ڕۆژنامەنووسی کوردستان بێکار بن.
بەڵام ئەمە کۆتایی چیرۆکەکە نییە، کارێکی نایاسایی وەک داگیرکردنی ستۆدیۆی کەناڵێک، شکاندنی کەلوپەلەکانی و قەرەبوونەكردنەوەی ناشارێتەوە.
پێمانخۆش دەبوو هەموو کارمەندانی زووم لە دەزگاکەی خۆیان ئازادانە کار بکەن، کە ئەمە نەکراو دەزگاکە بەو هۆکارانەی باسکرا، نەتوانێ وەک جاران کاری خۆی بکات، وەک میترۆ ئاگادارە زووم داوای نەکردووە کارمەندانی بەڕێزی ئەو کەناڵە بە دیار وێرانەیەکەوە دانیشن کە ستۆدیۆیەکەی چەکدار داگیریكردووە، ئەوی تری بووە بە کۆگایی کەلوپەلی رۆژنامەوانی شکاو.
دەبوو گوێبیستی چیرۆکێکی تر بین، چیرۆکێک کە ڕێز بۆ یاسا و ئازادی  رۆژنامەگەری بگەڕێتەوە، ماف بۆ خاوەن ماف بگەڕێتەوە.
سەنتەری میترۆ


AM:10:25:06/10/2026




ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌