هەردوو برای بەڕێزم ئارام عوسمان، بەشدار عوسمان
زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان (مام عوسمان)م پێگەیشت، هەواڵەكە، ئیجگار ناخۆش بوو، یادەوەریمی گەڕانەوە بۆ ئازارو ناخۆشییەكانی پاش تیرۆركردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان.
بەداخەوە مام عوسمان ماڵئاوایمان لێدەكات و بكوژانی ئەو رۆژنامەنووسە دەربازیان بووە لە سزاو ماف بۆ خاوەن ماف نەگەڕاوەتەوە.
ئەمرۆ لەبەردەم سێ ناخۆشیداین، كۆچی دوایی باوكتان و تیرۆكردنی سەردەشت و دەربازبوونی بكوژان لە یاساو عەدالەت.
رەحمان غەریب
رێكخەری سەنتەری میترۆ
سلێمانی، 9ی تشرینی دووهەمی 2026