سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە رەفتاری پەلاماردانی تیمەكانی ئای نیوز و ئێن تیڤی عێراق و مەناڵی ئەلسالسەی عێراق لەلایەن رێكخەرانی كەمپینی بەهەرێمكردنی شاری سلێمانی .
بەیانی ئەمڕۆ، 16ى تشريني دووەمي 2026، لە بەردەم كەمپینی بە هەرێمكردنی سلێمانی، بەردەم باخی گشتی سلێمانی، لە كاتی پەخشی راستەوخۆی پەیامنێری ئای نیوز بۆ هەواڵەكانی كاتژمێر یانزە، پەلاماردراو و پەخشەكەیان پێ راگیرا.
زوحا ئەمەعازیدی پەیامنێری ئای نیوز بە سەنتەری میترۆی راگەیاند، ئێمە و ئەو تیمانە هاتبووین بۆ گواستنەوەی هەواڵی واژۆ كۆكردنەوە بەڵام پەخشی راستەخۆیان پێ راگرتین و دەریانكردین. گووتی" پێم ووتن من ئەندامی یەكێتیم و هاتووم پشتیوانیتان بكەم بەڵام زۆر بە توندی وەڵامیان دامەوە".
رێكخەرانی كەمپینەكە بە پەیامنێری ئای نیوزیان گووتوە، "نابێ ئێمە و چالاكییەكە دەرخەیت و وێنە بگرن و روخسارمان دەركەوێت."
زوحا پرسیاری كرد، " ئاخر ئەمە كەی مەعقولە لە ناو جەرگەی شارا خێمە دابنێت و واژۆ كۆبكەیتەوە و بلێن رووخسارمان دەرمەخە؟"
سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە رەفتاری پەلاماردانی تیمەكەی ئای نیوز و ئێن تیڤی عێراق و کەناڵی ئەلسالسەی عێراق لە لایەن رێكخەرانی كەمپینی بە هەرێمكردنی شاری سلێمانی و جەخت دەكاتەوە نەدەبوو ئەو رەفتارە لە لایەن كەسانێكەوە ئەنجامبدرێت كە بە شێوەیەكی مەدەنی واژۆ بۆ پرسێكی سیاسی كۆبكەنەوە.