لێدوانی رۆژنامەوانی




لە چەند رۆژی رابردوودا سەرلەنوێ، پرسی گەڕانەوەی هەندێك میدیای نزیك لە هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لاهور شێخ جەنگی، بۆ سەر مەكتەبی راگەیاندنی ئەو حزبە، سەریهەڵدایەوە.

تازەترین رێوشوێن، (تۆری هەواڵی ژیان)ی گرتەوە، هێزێك دەستی بەسەردا گرتووە، ئەم تۆرە زیاتر لە 70 كارمەند كاری تێدا دەكەن.
سەنتەری میترۆ هەمان هەڵوێستی پێشووی خۆی كە لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی، دەربارەی ئەم پرسە دوبارە دەكاتەوە، كە جەختكردنەوە بوو لە پاراستنی مافی ئەو كارمەندانەی كە لە میدیای رەسمی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لاهور شێخ جەنگی، كاریان كردوە، وەك ئای پڵەس و ئەوانی تر.

میترۆ جەختدەكاتەوە:
1. یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئازادە لە شێوازی رێكخستنەوەی ئەو دەزگایانەی كە بە بودجەی حزبەكەی بەرێوەدەبرێن، بەڵام نابێت بەندەكانی یاسای رۆژنامەگەری دەربارەی مافەكانی ئەو كارمەندانە، ببەزێنێت.

2. ئەو كارمەندانەی لە میدیاكانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لاهور شێخ جەنگی، كاریان كردووە، درك بەوە دەكەن كە سیاسەتی میدیای گۆرانكاری بەسەردا دێت، بڕگەی شەشەم  لە مادەی حەوتەمی یاسای رۆژنامەگەریدا ئاماژەی پێكردوە كە رۆژنامەس دەتوانی خۆی گریبەستەكە هەڵبوەشێنێتەوە، واتا تۆ سیاسەتی نوێت قبوڵ نییە، خۆت بریار دەدەیت لەو دەزگایە كار بكەیت یان كار نەكەیت.

3. جیاوازی هەیە لە نێوان كاری رۆژنامەنوسی پیشەیی و كاری سوپای ئەلیكترۆنی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، ئەمەیان لە یاسای رۆژنامەگەری هیچ ئاماژەیەكی پێنەكراوە.




PM:03:47:10/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 3404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌