ئەمرۆ خۆشحاڵ بووین بە سەردانی هاورێیی ئازیزمان (عەدنان عوسمان) بۆ سەنتەری میترۆو پشتیوانی لە ئامانجەكانمان بۆ فراوانكردنی ئازادی رۆژنامەگەری و باشكردنی ژینگەی كاری میدیا.
هاورێمان عەدنان عوسمان، لە ژیانی كاری سیاسی و كاری میدیایی ئەهلی و حزبی ئەركی وەرگرتوە، وەك سەرنوسەری رۆژنامەی رۆژنامەی هاوڵاتی، رۆژنامەی رۆژنامە، بۆیە دەرفەتێكی باش بوو بۆ قسەكردن دەربارەی رەوشی میدیاو ئاستەنگەكانی بەردەم پێشكەوتنی میدیای سەربەخۆ.
بەشداری رۆژنامەنوسان ( شەهێن سابیر، ئامانج خەلیل، لەنیا بەختیار) گفتوكانی دەوڵەمەند كرد.
سوپاس بۆ عەدنان عوسمان، كە بەردەوام پشتیوانی حەقیقەت بووه دژ بە چەواشواكاری، لایەنگری ئازادی بووە دژ بە دەمكوتكردن، و بەها جوانەكانی خۆی پاراستووە.
11.08.2021