ئازاردانی پەیامنێرەكەی رووداو ترسنۆكانەیە و شەرمەزاری دەكەین




سلێمانی، 17ی ئابی 2021: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت، هێرش كردنە سەر تیمی كەناڵی رووداو لە لایەن "شەرەڤانانی یەبەشە" لە شەنگال، كردیەكی ترسنۆكانەیەو شەرمەزاری دەكەین.

ئەمڕۆ سێشەممە پەیامنێری رووداو بۆ رووماڵكردنی بۆردوومانی توركیا لە گوندی (سكن) لە سنووری شنگال بووە، شەڕڤانانی یەبەشە تەقەیان لە تیمی رووداو كردووە، دواتر بە قۆناخە تفەنگ هێرشكراوەتە سەر پەیامنێری رووداو و بریندار كراوە و گەیێندراوەتە نەخۆشخانە. 

هەروەها شەڕڤانانی یەبەشە دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێل و كەرەستەكانی تیمەكە گرتووە.
تیمەكەی رووداو بە مەبەستی روماڵی هێرشی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر بنكەیەكی تەندروستی لە گوندی (سكن)ی سەر بە شنگال، چوونەتە ناوچەكە.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت، هێرش كردنە سەر تیمی كەناڵی رووداو لە لایەن "شەرەڤانانی یەبەشە" لە شەنگال، كردەیەكی ترسنۆكانەیەو شەرمەزاری دەكەین.

میترۆ داوا لە دەسەڵاتی ئیداری ناوچەكە دەكات، رێز لە كاری تیمەكانی راگەیاندن بگرن و كۆسپیان بۆ دروستنەكەن و لێكولێنەوە لەو هێرشە ترسنۆكانە بكەن.

میترۆ داوا لەهەموو بەرپرسانی ئیدارەی ئەو ناوچانە دەكات كە سوپای توركیا لەناو خاكی كوردستانی عێراق ئۆپراسیۆنی عەسكەری تیا ئەنجام دەدات، كار ئاسانی تەواو بكەن بۆ تیمەكانی راگەیاندن تا زیانەكان لەسەر خەڵكی مەدەنی و ژینگەی ناوچەكان بۆ رای گشتی ناوخۆو دەوەرەو بگوازنەوە.




PM:01:47:18/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 2632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌