خۆشحاڵبوین بە سەردانی هەردوو هاورێی ئازیزمان (هیوا مەحمود عوسمان، تەلار مومتاز نوری)




خۆشحاڵبوین بە سەردانی هەردوو هاورێی ئازیزمان (هیوا مەحمود عوسمان، تەلار مومتاز نوری)، بە ئامادەبوونی هەردوو هاورێیی دێیرنمان ئامانج خەلیل و فەرمان عبدالرحمن، دانیشتنەكە گەرمتر بوو.

هیوا یەكێك لە دامەزرێنەرانی سەنتەری میترۆیە، لە ئابی 2009 كە ئەو بەرێوەبەری پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) بوو، پێشنیازی دامەزراندنی سەنتەری میترۆی كرد، وەك سەنتەرێك بۆ پاراستنی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان و بۆ ماوەی دوو ساڵ راستەوخۆ سەرپەرشتی كارەكانمانی كردوە.

سەردانەكە دەرفەتێك بوو بۆ پێشكەشكردنی چەپكە گوڵی پیرۆزبایی بە (تەلار و هیوا) بە بۆنەی چونە ناو ژیانی هاوسەرگیری، و پاشان باسكردنی كارەكانی سەنتەر.

هیوا عوسمان، هەندێ پێشنیازی گرنگی خستە بەردەم سەنتەر بە ئامانجی كاركردن لەسەریان، زۆر سوپاسمان كرد.

15.08.2021



AM:11:04:22/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌