هاوپەیمانی VUKA و سەنتەری METRO كۆبونەوە




هاوپەیمانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی VUKA رایگەیاند لە رێگەی هاوپەیمانەكەمانەوە كە سەنتەری میترۆیە، چاودێری رەوشی ئازادی كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین و METRO بەرگری لەو پرەنسیپی هاوبەشمان دەكات. 

ئامنە سەیادی، رێكخەری هاوپەیمانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی VUKA، لە كۆبوەنەوەیەكدا كە بە ئۆنلاین ئەنجامدرا، سوپاسی سەنتەری میترۆی كرد كە لە سەرەتای دامەزراندنی هاوپەیمانی VUKA وەك ئەندامی ئەو تۆرە كاری كردووە ووتی" لەبەر ئەوەی هەرەشەكان بۆ سەر ئازادی كاری رێكخراوەیی گەورەن بۆیە پێویستمان بە فراوانكردنی تۆر و هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی نێوان رێكخراوەكانی دونایە تا بەرگری لە فەزاری مەدەنی بكەین و بەربگرین لە داخستنی ئەو فەزایە" جەختیكردوە " سوپاس بۆ میترۆ هەم لەگەڵ ئێمەو هەم لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان بەرگری لەو پرەنسیپی هاوبەشمان دەكات"

رێكخەری سەنتەری میترۆ لەو كۆبونەوەیە رایاگەیاند كە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لەسەر ئاستی نیشتمانی، ئیقلیمی، جیهانی، پێویستیان بە هاوپشتی و گەڕانە بۆ دروستكردنی پردی پەیوەندی و هامئاهەنگی و شێوازی نوێی هاوپەیمانی، بە ئامانجی كرانەوەی زیاتری فەزای مەدەنی لە دونیادا ووتی" پێویستمان بە گۆرینەوەی ئەزموون و زانیارییە دەربارەی كاری رێكخراوەكان لە وڵاتانی ترو  VUKA چوارچێوەیەكی گرنگە بۆ ئەم پرسە " جەختیكردەوە " كوردستان و عێراق پێویستی بە چاودێری زیاترە لە لایەن رێكخراوە جیهانییەكان تا دیموكراسییەت و پرنسیپەكانی مافی مرۆڤ تیایدا پارێزراو بن"

بەردەوام لە سەر ئاستی جیهان كەمپین و هاوپەیمانی گەورە رێكدەخرێت بە ئامانجی دانانی پلانی ئیستراتیجی بۆ بەرگری ئازادی كاری رێكخراوەیی و سەندیكایی، VUKA یەكێك لە هاوپەیمانییەی نێوان 260 رێكخراو لە سەر ئاستی جیهان، بەرگری لە پرەنسیپیەكانی ئازادی كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، دەكات، سەنتەری میترۆ ئەندامی ئەم تۆرەیە.

19.08.2021


AM:11:06:22/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌