هونەرمەند و ئەکتەری دیاری کورد عەبدوڵڵای خەیات بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆان بەیانی ئەمرۆ شەممە کۆچی دوایکرد.
عەبدوڵڵای خەیات یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی کورد کە لە چەندین دراما و شانۆ و کاری هونەریدا رۆڵی بەرجەستە کردووە وڕوخسارێکی دیاربووە، بە ڕۆڵبینینی کارەکتەری "گوڵی بامێ" لە درامای وەسێتنامە زیاتر دەرکەوت.
بەیانی ئەمرۆ شەممە 4ی ئەیلوولی 2021. پاش 19 رۆژ تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا و مانەوەی لە نەخۆشخانە کۆچی دوایکرد.
لە بڵاوکراوەیەکد، دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، "بەداخەوە بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند و هاوپیشەمان کاک عەبدوڵای خەیات، وەک دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی هەرگیز جێگە و پێگەی بەڕێزتان لەیاد ناکەین".