وەتسئەپ سزا دەدرێت




هاوڵاتى 

وەتسئەپ بە تۆمەتی چاودێریکردنی زانیاریی تاکەکەسی لەلایەن ئیرلەنداوە بە بڕی 266 ملیۆن دۆلار سزا درا.

وتەبێژێکی وەتسئەپ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "ئێمە لە بڕیارەکەی ئەمڕۆ لەبارەی شەفافییەتی زانیاری تاکەکەسی و سزادانەکەمان ناڕازین".

وەتسئەپ تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکە دەکات.

چاودێری و پاراستنی زانیارییە تاکەکەسییەکانی ئەوروپا لەو بارەوە دەڵێت، لە مانگی تەممووز چەند خاڵێکیان بە ئاژانسەکانی ئیرلەندا داوە، لە تێبینییەکاندا ئاماژەیان بە پێشێلکردنی مافی پاراستنی زانیارییە کەسییەکان دراوە و رەخنەیان لە حکومەتی ئیرلەندا گرتووە کە سزای ئەو پێشێلکارییانە نادات.

بەرنامەی وەتسئەپ یەكێكە لە بەرنامەكانی سەر بە كۆمپانیای فەیسبووك, كەلەماوەیەكی كەمدابۆتە یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵاتیە جیهانیەكان كە زۆرترین كەس بەكاریدەهێنن.





PM:01:47:04/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌