په‌یامله هه‌ولێرو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه رێگری له تیمی كه‌ناڵی په‌یام كرا روماڵی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییكردنی چه‌ند رۆژنامه‌نووس و چالاكوانێكی بادینان بكات.وێڕای رێگریكردنه‌كه په‌خشی په‌یام به‌رده‌وام بوو، ئه‌و كه‌سانه وتیان "ئه‌مره‌و ده‌بێت په‌خشه‌كه‌تان بوه‌ستێت" ئیدریس محه‌مه‌د، په‌یامنێری په‌یام له هه‌ولێر ده‌ڵێت، رێگری کردن لە تیمی په‌یام لەسەر داوای سەرۆکی داواکاری گشتی بووە.
وابڕیاربوو، پێنج لە رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان له دادگای تاوانی هه‌ولێر، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی ھەرێم و سیخوڕیكردن و چەند تۆمه‌تێكی تر دادگایی بكرێن، به‌ڵام دادگاییكردنه‌كه دواخرا.
كه‌سوكاری ده‌ستگیركراون له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند،"كه‌سوكاری ئێمه تاوانبارنین و ئازادی خوازن".
هه‌روه‌ها دا‌واشیان له هاوڵاتیانی هه‌رێمكرد پشتگیریانبن. و دا‌واشیان له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد بڕیاری ئازادكردنی ده‌ستگیركراوانی بادینان ده‌ربكات.
Video
http://www.facebook.com/watch/?v=4657514030949215