فاروق مەلا مستەفا لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی روونکردنەوە دەدات




وێستگە نیوز_

نوسینگەی فاروق مەلا مستەفا، سەرۆکی ئەنجومەنی فاروق گرپ لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، " ئەوان درورن لە ململانێی لایەنە سیاسیەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی، وە دوورن لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی".

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی فاروق مەلا مستەفا، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فاروق گروپ ئەمرۆ هەینی 10ی9ی2021
بڵاویکردەوە، "لەچەند میدیایەكی كوردی  و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چوار دەوری مەكتەكەی كاك (فاروقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لێرەوە رایدەگەیەنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوە دەچێت، ئەو كێشەو ململانێیانەی كە روو دەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانمان نابێت".

ئەوەشخراوەتەروو، "لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسیەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی، وە دوورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی".

راگەیاندراوێك لە مەكتەبی فاروق مەلا مستەفاوە

لەچەند میدیایەكی كوردی  و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چوار دەوری مەكتەكەی كاك (فاروقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت.

لێرەوە رایدەگەیەنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوە دەچێت، ئەو كێشەو ململانێیانەی كە روو دەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانمان نابێت.

لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنن ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسیەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی، وە دوورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی.

ئێمە سەربەخۆین و دوورین لە كاروباری حزبایەتی لە هەرێمی كوردستان.
مەكتەبی فاروقی مەلا مستەفا
10/9/2021


PM:02:44:10/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌