جوتیار عادل بۆ وێستگە: پێشوازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن





وێستگە نیوز_

بۆ ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، "پێشوازی لەهەر ڕێکارێک دەکەن کە کۆمسیۆن دەیگرێتەر"، ئاماژە بەوەشدەکات، " پێویستییەکانی هەڵبژاردن دابین دەکەن".

د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وێستگە نیوز_ی وت، "پێشوازی لەهەر ڕێکارێک دەکەین کە کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی دەیانکات کە لە چوارچێوەی یاسا و دەستور بێت".

وتەبێژی حکومەت دەربارەی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی هەڵبژاردن، وتی، "پێشوازی لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن"، ئەو وتیشی، "هەر ڕێکارێکی پێویست بێت بۆ بەدیهێنانی شەفافیەت و زامنکردنی مافی دەنگدەران و دانیشتوانی هەرێمی کورستان ئێمە دابینی دەکەین".

لە هەرێمی کوردستان زیاتر سێ لایەنی سیاسی بەشێوەی سەربەخۆ و یەکێتی و گۆڕان-یش لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەک بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، گەرچی سیستمی نوێی هەڵبژاردن، بەدەستهێنانی کورسی بۆ ئەو هێزانەی پێگەی جەماوەرییان کەمە، ئەستەم کردووە.

د.جوتیار عادل دەڵێت، "هەر بەربەستێک هەبێت بە هەماهەنگی  لایدەبەین، بۆ ئەوەی پرۆسەیەکی شەفافانە و دوور لە هەر بەربەستێک کار بکەین بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە".

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێ، سێ هه‌زار و 249 كاندید و 120 هاوپه‌یمانى به‌ شداره‌  و 167 لایه‌نیش به‌شدارن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

Video
http://www.facebook.com/watch/?v=113282344325288



PM:01:25:11/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌