کەناڵی ئێن ئاڕ تی: بەڕێوەبەر و دوو پەیامنێرمان بە کەفالەت ئازادکران




وێستگە نیوز_

کە ناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە، شوان عادل بە سیفەتی بەڕێوەری ئێن ئاڕتی و دوو پەیامنێرمان، چوونەتە بەردەم دادگا و پاش دەستبەسەرکردنیان بە کەفالەتی کەسێتی شەش ملیۆن دینار ئازاد کراون.

کەناڵەکە، ئەمرۆ یەکشەممە 12ی ئەیلوول لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ھەریەک لە شوان عادل بە سیفەتی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی، کارزان تاریق و ئیحسان سابر پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی لەسەر چەند سکاڵایەکی جیاواز چوونە بەردەم دادگای سلێمانی".

لە هەواڵەکەدا دەشڵێت، "سکاڵاکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و چاودێریی بازرگانی سلێمانی و سێ سکاڵای دیکەی جیاوازی دیکەیان لەسەر بووە".

کەناڵی ناوبراوو ئەوەشدەخاتەروو، "دوای چونیان بۆ بەردەم دادگا، لە بەرەبەیانی ئەمرۆوە تا کاتژمێر 3:00ی پاش نیوەرۆ ھەریەک لە شوان عادل و ھەردوو پەیامنێرانی ئێن ئاڕتی دەستبەسەربوون و دواتر بە کەفالەتی کەسی و بەبڕی شەش ملیۆن دینار ئازادکراون".


AM:11:20:13/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌