بڵێسە جەبار فەرمان: بانگەشەی ئەم جارە ھاوچەرخ و پرۆفیشناڵە




وێستگە نیوز_

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات، زۆرێک لەو بڕوایەدان کە بانگەشەی ئەم جارە شەرمنانەیە و ئەو گروتینەی جارانی پێشووی نیە، بەڵام ئەو پێی وایە، "بانگەشەی ئەم جارە ھاوچەرخ و پرۆفیشناڵە".

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئەمرۆ 13ی ئەیلوول لە ئەژماری خۆی و لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە ژێر ناوی، (بانگەشە دەبێت چۆن بێت؟ ئایا بانگەشەی ئەم جارە ساردە؟) نوسیویەتی، "ھیچ کات من لەگەڵ شەرە پەرۆ دا نەبووم، ھەردەم دژی نمایشی سەیارە و ھۆرن لێدان بووم، ھەمیشە دژی تەقەکردن و نمایشی چەکداری بووم".

بڵێسە دەشنوسێت، "ساڵانێکی زۆر بوو کە ئەمانە پەیرەو دەکران، لە ھەموو ھەڵبژاردنێک دا پارەیەکی زۆر بەھەدەر دەدرا، ھاوڵاتیان دەبوونە قوربانی تەقە و شەرەپەرۆ و نمایشی سەیارە".

بە وتەی ئەو، "ھەڵبژاردنی ھاوچەرغ ئەو ھەڵبژاردنەیە پەیامەکانت لە رێگای میدیا و سۆشیالمیدیاوە بە شێوەیەکی ھێمنانە بگەێنیت، بانگەشەی ئەم جارە بانگەشەیەکی ھاوچەرخی و پرۆفیشناڵ و بە کوالیتیە".

دەقی بڵاوکراوەکەی/

بانگەشە دەبێت چۆن بێت؟

ئایا بانگەشەی ئەم جارە ساردە؟

زۆرێک لەو بڕوایەدان کە بانگەشەی ئەم جارە شەرمنانەیە و ئەو گروتینەی جارانی پێشووی نیە.

ھیچ کات من لەگەل شەرە پەرۆ دا نەبووم.

ھەردەم دژی نمایشی سەیارە و ھۆرن لێدان بووم.

ھەمیشە دژی تەقەکردن و نمایشی چەکداری بووم.

لەگەڵ دانانی بنکەی بانگەشە و چای خواردن و موسیقای بەرز و بێزارکەر نەبووم .

بەڵام ساڵانێکی زۆر بوو کە ئەمانە پەیرەو دەکران.

لە ھەموو ھەڵبژاردنێک دا پارەیەکی زۆر بەھەدەر دەدرا.

ھاوڵاتیان دەبوونە قوربانی تەقە و شەرەپەرۆ و نمایشی سەیارە.

ھەڵبژاردنی ھاوچەرغ ئەو ھەڵبژاردنەیە پەیامەکانت لە رێگای میدایا و سۆشیالمیدیاوە بە شێوەیەکی ھێمنانە بگەێنیت، بێ گردبوونەوەی جەماوەری و ھات و ھاواری سەر ستەیج و جێھێشتنی چەندەھا تەن پاشماوە دوای گردبونەوەکە.

بەڵێ بۆ بانگەشەیەکی ھێمن و ئارام بە راچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان و خۆپاراستن لە کۆرۆنا.

بانگەشەی ئەم جارە بانگەشەیەکی ھاوچەرخی و پرۆفیشناڵ و بە کوالیتیە.


AM:11:21:13/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌