شارپرێس:
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌زارى وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئاشكراكردنى ئه‌نجامى ده‌نگدانى ئه‌مڕۆ كه تایبه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌دا ده‌بێت‌و ئه‌مڕۆ هیچ ئاشكراناكرێت".
جومانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، وه‌كو كۆمسیۆن هه‌موو پلان‌و به‌رنامه‌یه‌كیان داناوه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى له‌ناكاو كه ئه‌مڕۆ له‌ده‌نگدانى تایبه‌تدا دروستبێت.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامه‌كانى ئه‌مڕۆش غلاى وتى:"ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى ده‌نگدانى تایبه‌ت ڕاناگه‌یه‌نرێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدانى گشتى‌و 24 كاتژمێر دواى پرۆسه‌كه سه‌رجه‌میان پێكه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
له‌كاتژمێر 7ى به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌هه‌رێم ده‌ستى پێكردو ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى ئه‌مڕۆ بریتیه له225 هەزارو 851 کەس، هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاوارەکانیش کە ژمارەیان 105 هەزارو 754 دەنگدەرە دەتوانن دەنگبدەن‌و ژماره‌یه‌كى كه‌میش له‌سزادراوان ده‌نگده‌ده‌ن.