شارپرێس:
ئه‌مڕۆ له‌زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى بنكه‌كانى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان جێبه‌جێنه‌كراو هێزه ئه‌منیه‌كان مۆبایلیان برده ژوره‌وه، كارمه‌ندێكى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆش ئاشكرایده‌كات، "پێیانڕاگه‌یه‌نراوه ده‌بێت وێنه‌ى ده‌نگه‌كه‌یان بگرن‌و دواتر بۆ سه‌روى خۆیان بسه‌لمێنن كه ده‌نگیان به‌كێ داوه".
پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایكردبوو، بردنه ژوره‌وه‌ی مۆبایل بۆ ناو وێستگه‌كانی ده‌نگدان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌و له‌هه‌ر وێستگه‌یه‌كیش وێنه‌ی كارتی ده‌نگدان بگیرێت ئه‌و وێستگه‌یه پوچه‌ڵده‌كرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندبوو، له‌هه‌ر بنكه‌یه‌ك فشاری هاتنه ژوره‌وه‌ی زۆره‌ملێ بكرێت بۆ ده‌نگدان، ئه‌وه ده‌نگه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه پوچه‌ڵده‌كرێته‌وه، واته به‌گوێره‌ى یاسا‌و بڕیاره‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بردنه ژوره‌وه‌ى مۆبایل ڕێگه پێنه‌دراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرانى شارپرێس له‌هه‌ولێرو سلێمانى‌و دهۆك‌و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان گواستیانه‌وه، له‌زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان، هێزه سه‌ربازیی‌و ئه‌منیه‌كان مۆبایلیان بردۆته ژوره‌وه بۆ وێنه‌گرتنى ده‌نگه‌كه‌یان.
به‌وته‌ى په‌یامنێرانى شارپرێس، له‌زۆرێك له‌ناوه‌نده‌كانیش، هیچ كارمه‌ندێكى سه‌ربازیی‌و هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ نه‌پشكێندراون، به‌و هۆیه‌شه‌وه مۆبایلیان بردۆته ژوره‌وه.
یه‌كێك له‌كارمه‌ندانى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ كه داوایكرد ناوى ئاشكرانه‌كرێت تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت:"ئێمه به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بوو ده‌بوو مۆبایلمان ببردایه‌ته ژوره‌وه، چونكه له‌سه‌روو خۆمانه‌وه فشارمان لێكراوه ده‌بێت وێنه‌ى ده‌نگه‌كه‌مان بگرین‌و دواتر ئاراسته‌ى سه‌روو خۆمانى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ده‌نگمان به‌كێ داوه".