ئەفسەرێکی پارتی هەڕەشەی سەر لێکردنەوە لە رۆژنامەنووسێک دەکات




بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان 
بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردسان
بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی مافی مرۆڤ و لیژنەی ناوخۆ
بۆ وەزارەتی ناوخۆ
بۆ سەنتەری میتڕۆ و سەندیکای رۆژنامەنووسان 

بەرێزان لە سەر ئەو چاڵنجەی جێگری سەرۆکی پارتی رایگەیاند بوو بۆ دەنگدانی رۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر  کۆمەڵێک ئەفسەرو پێشمەرگە بەشداری ئەو چاڵنجەیان کرد منیش بە پشت بەستن بە بڕگەی (ج) لە ماددەی ٩ی دەستووری عێراق  و یاسای ژمارە ١٧ ساڵی ١٩٩٣ حیزبەکانی هەرێمی کوردستان ئەم کارە نایاساییە نابێ کارمەندو ئەفسەرەکانی وەزارەیئ پێشمەرگەو ناوخۆی بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردن بکەن یاخود خۆیان کاندید بکەن، دەبێ لە کاری سیاسی و حیزبی دوور بکەنەوە.

منیش وەکو دەرچووێکی یاسا لە سەر ڤیدیۆی برا پێشمەرگەیەک کە وەڵامی چانجەکەی دابوو لە پەیجی فەرمی  کەناڵێک ئەو بوچوونەم نووسی کەچی ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب لە هێزەکانی زێرەڤانی بە ناوی (سەربەست ساڵح سادق) بە ئەکاونتنی خۆی هەڕەشەی سەر لێکردنەوەمان لێدەکات هەر کە لە ئەکاونتنی فەرمی جگە لەوەی چەندین وێنەی خۆی لەگەڵ سەرۆک حیزب و سەرکردەکانی پارتی داناوە هاوکات بە ئاشکرا جنێو و هەڕەشە دەکات.

ئەم پێشهاتێکی مەرترسیدارە کە ئەفسەرێکی پێشمەرگە کە بە ئاشکرا بە وێنەو ناوی خۆی هەڕەشە لە رۆژنامەنووس و خەڵک بکات.

من چاوەڕیی ئیجرائاتی لایەنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم بەرامبەر ئەو ئەفسەرە ئەگەرنا ناچارم بە زمانی ئینگلیزی بە نامەیەکی فەرمی بە بەڵگەوە هەموو کونسوڵخانەو باڵیۆزخانەکانی رۆژئاوا لە هەولێرو بەغدا و رێکخراوە جیهانییەکان ئاگادار بکەمەوە، پەیوەندی بە چەندین رۆژنامەنووسی بیانییەوە دەکەم، جگە لەمە ئیمێل و ئەدرێسی بەندە لە ئۆفسی رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ناسێندراوە ئەوانیش ئاگادار دەکەمەوە.

جگە لە ئاگادارکردنەوە حکومەتی بەریتانیا کە مافی مانەوەی بە فەرمی پێداوم.

مەحموود یاسین کوردی


PM:01:51:08/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌