میترۆ
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی گشتیدا پێشێلكاری له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به میدیاكاران ئه‌نجامدراوه و له‌ناویشیاندا ده‌ستگیركردن هه‌بووه.
ئێواره‌ی دوێنێ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، لە كاتی بەرێوەچوونی دەنگدانی گشتیدا ڕۆژنامه‌نووس، نەبەز رەشاد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە ھەولێر، لەلایەن بەرپرسی وێستگەی ٦ لە بنکەی بارزانی نەمر،رێگری لێکراوە بۆ روماڵکردنی بەرێوەچوونی دەنگدان و رووبەرووی سوکایەتی بۆتەوە و بروا عەلی كامێرامانی كەناڵی سپێدە له ڕانیه هێرش ده‌كرێته سه‌ری و به‌مسته‌كۆڵه لێیده‌ده‌ن، هاوكات عه‌بان ئه‌ركه‌وازی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی گشتیدا له‌لایه‌ن پۆلیسی خانه‌قینه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
هاوكات نه‌به‌ز ڕه‌شاد په‌یامنێری وێستگه نیوز له هه‌ولێر به میترۆی ڕاگه‌یاند، ئێوارەی دوێنێ لە كاتی بەرێوەچوونی دەنگدانی گشتیدا، لەلایەن بەرپرسی وێستگەی ٦ لە بنکەی بارزانی نەمر،رێگریم لێکراوە و نه‌ی هێشتووه روماڵی بەرێوەچوونی دەنگدان بكه‌م و سوكایه‌تی پێكردووم.
بڕوا عه‌لی كامێرامانی كه‌ناڵی سپێده له ڕانیه به میترۆی وت، دوێنێ لەکاتی رووماڵکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ئامادەیی راپەرینی رانیە، چاودێرێكی هاوپەیمانی بە مستەکۆڵە هێرشی كردۆتە سەرم.
هاوكات له قه‌زای خانه‌قینیش له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و قه‌زایه‌وه عه‌باس ئه‌ركه‌وازی، په‌یامنێری شه‌فه‌ق نیوز و به‌غدادییه، ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌برێت بۆ به‌ندینخانه‌ی ئه‌و قه‌زایه.
سه‌نته‌ری میترۆ به‌مه‌به‌ستی به‌دوا داچوونی ده‌ستگیركردنی عه‌باس ئه‌ركه‌وازی، شه‌وی ڕابردوو ئه‌میر عه‌لی نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له خانه‌قین به یاوەری ڕۆژنامەنووس ڕاژان ماجد سەردانی عەباس ئەرکەوازی کرد لە بەندیخانەی بنکەی پۆلیسی خانەقین.
چاوپێکەوتنەکە لەسەر داوای سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان- نوێنەرایەتی خانەقین ئەنجامدرا، بەمەستی دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی ڕۆژنامەنووس عەباس ئەرکەوازی.
ھەوڵەکان چڕکراوە بۆ ئازادکردنی بۆیە ئومێد دەکەین بە ھەوڵ وکۆششی ھەموولایک سبەی دوو شەممە یان ڕۆژی سێ شەممە بە کەفالەت ئازاد بکرێت.
میترۆ، سوپاسی عەمیدی یاسایی دیار شەوکەت بەرێوبەری پۆلیسی خانەقین دەکات بۆ ڕێکخستنی ئەو چاوپێکەوتنە، چونکە پێشتر چاوپێکەوتن و بینی عەباس ئەرکەوازی رێگەپێدراو نەبوو بۆمان بەبیانووی جیاجیا !
هاوكات سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نووسان داواده‌كات بە زووترین کات ئەم دۆسێیە دابخرێت و چیتر ھاوشێوەی تاوانباران مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان نەکرێت، بەڵکو پێویستە بە شێوەیەکی شایستە مامەڵە لەگەڵ دۆسییەکانیان بکرێت.