میترۆ
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سكاڵای كاندید و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دژ به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند و ئاشكرایكرد، تاوه‌كو سێ رۆژ تانه و سكاڵای كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كان وه‌رده‌گرن.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڕیاردراوه به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تۆماركردنی تانه و سكاڵای كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كان دژ به ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌پێی ماده‌ی 20ی یاسای ژماره 31ی ساڵی 2019ی پارت و كاندیده‌كان ماوه‌ی سێ رۆژیان له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه بۆ گه‌یاندنی سكاڵاكانیان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌ركه‌سێك له ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان ناڕازیه، ده‌توانێت داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به نوسینگه‌ی نیشتمانی یان نوسینگه‌ی نیشتمانی یاخود نوسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كۆمیسیۆن، یان ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم بكات، راسته‌وخۆش سكاڵاكه ده‌خرێته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ لێكۆڵینه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌سته‌ی كۆمسیاران به‌رپرسیاره له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دادوه‌ری و لێپرسینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كان له‌ماوه‌یه‌كدا كه زیاتر نه‌بێت له حه‌وت رۆژ، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش ده‌توانێت سكاڵاكان له‌ماوه‌ی 10 رۆژ له‌دوای وه‌ڵامی كۆمسیاران بڕیاری پێویست بدات.
كاتژمێر 7:00ـی به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر 6:00ی ئێواره پرۆسه‌كه كۆتاییهات، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 23 ملیۆن و 986 هه‌زار و 741 ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بو، 3226 (سێ هه‌زار و دوسه‌د و بیست و شه‌ش) كاندیدیش كێبڕكێیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی 329 (سێسه‌د و بیست و نۆ) كورسی په‌رله‌مانی عێراق كرد.
ئێواره‌ی دوێنێش، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راگه‌یه‌ندرا و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش كوتله‌ی سه‌در بوه‌ته خاوه‌نی 77 كورسی په‌رله‌مان كه پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستهێناوه.