پڕۆگرامی‌ نیاتنانی تواناو بەهێزکردنی تۆڕبەندی میدیاکارانی گەنج ده‌ستپێده‌كات




میترۆ 
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان- UNDP لە عێراق کە پرۆگرامی "بنیاتنانی تواناو بەهێزکردنی تۆڕبەندی میدیاکارانی گەنج لە بواری پێکەوژیان و بنیاتنانی ئاشتی لە عێراقدا" قبوڵکرد. 

رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت- CDO و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان و سەنتەری پارێزگاری و ئازادی رۆژنامەنوسانی ئوردونی-CDFJ پێکەوە بۆ ماوەی یەک ساڵ بە پشتیوانی و بودجەی UNDP لە ١١ پارێزگای عێراق کاردەکات لە بواری راهێنانی رۆژنامەنوسانی گەنج بەهێزکردنی تۆڕبەندی بە ئامانجی بنیاتنانی ئاشتی و پێکەوەژیان. 

لە رۆژانی داهاتوو چالاکیەکانی ئەم پرۆگرامە گرنگە دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنه‌وه‌.


AM:10:55:14/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 3084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌