میترۆ و IMS پێشوازییان لە سەرنوسەری دامەزراوەی میدیایی درەو كرد




میترۆ
رێكخراوی IMS و سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە سەرنوسەری  دامەزراوەی میدیایی درەو (محەمەد رەئوف) كرد.

(هنریك ئەندرسن) بەرێوەبەری بەرنامەكانی عێراقی رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS  (نەجات عەبدوئەلحەق) بەرپرسی بەشی چاودێری،بەخێرهاتنیان كرد هیوایان خواست لە نزیكەوە هەمئاهەنگی هەبێت بە ئامانجی كاری هاوبەش.

سەرنوسەری  دامەزراوەی میدیایی درەو (محەمەد رەئوف)باسی لە 20 ساڵی رابردوو بە تایبەتش پاش 2003 و ئەو گۆرانكاری چۆنایەتی و چلۆنایەتی روویانداوە بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەستە بە پێشكەوتنەكانی  میدیای نوێ لە هەرێمی كوردستان لە پێشكەشكردنی زانیاری خێرا بۆ هاوڵاتیان هەروەها كاریگەری لەسەر ناوەندەكانی بریاری سیاسی.

لای‌ خۆشییه‌وه‌ رێكخەری سەنتەری میترۆ باسی لەوە كرد كە درەو میدیا مۆدیلێكی نوێی كاری میدیایی ئازادە كە بەكەمترین هێزی مرۆیی زۆرترین زانیاری و ناوەرۆكی میدیای بابەتیانەو پیشەیی پێشكەش دەكەن.

كۆبونەوەكە كاتژمێرێكی خایاندو چەندین تەوەری گرنگ قسەیان لەسەر كرا بەتایبەتیش پشتیوانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ میدیای ئەهلی. 
 
(هنریك ئەندرسن) بەرێوەبەری بەرنامەكانی عێراقی رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS پشتیوانی خۆی بە بۆ ئازادی كاری میدیاكاران راگەیاند و سەرسامی خۆی بۆ پێشكەوتنی میدیای نوێ لە هەرێمی كوردستان دەربڕی و هیوای خواست درەو میدیا زیاتر گەشە بكات.


PM:12:59:14/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 3016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌