كۆبونەوەی IMS دیجتاڵ میدیای دبلۆماتیك مەگەزین



میترۆ
لە ئۆفیسی سەرنتەری میترۆ كۆبونەوەی هاوبەشی تیمی دیجتاڵ میدیای دبلۆماتیك مەگەزین و رێكخراوی پاڵپشنتی میدیای نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.

لە كۆبونەوەكە  هێمن باقر سەرنوسەری دیجتاڵ میدیای (دبلۆماتیك مەگەزین) باسی لە  ئەزمونی تیمەكەیان لە بوارە جیاجیاكانی راگەیاندن و ئەزمونی نوێییان لە بواری میدیای دیجیتاڵی كە لەم لاینەوە دپلۆماتیك مەگەزین ئاستێکی بەرزی تەکنیکی و ڕۆژنامەوانی پیشان وەرگر داوە.

لە لایەن رێكخراوی IMS  (هنریك ئەندرسن) بەرێوەبەری بەرنامەكانی عێراقی رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS , (نەجات عەبدوئەلحەق) بەرپرسی بەشی چاودێری و بەدواداچوون، ئامادەی كۆبونەوەكە بوون خۆشحاڵیان دەربری لەبارامبەری ئەزموونی میدیاكارە گەنجەكان لە بواری میدیای نوێدا و داوایان لێكردن بایەخ بە زمانەكانەكانی تر بدەن بۆ میدیاكانیان، بیڵێنیان پێدان  لە چوارچێوەی بەرنامەكانی عێراقدا هەمئاهەنگی زیاتر دەكەن.

كۆبوەنەوەكە گرنگ بوو بۆ ئاشنابوونی رێكخراوە نێودەوڵتییەكان بە ئەزموونی میدیاكارە گەنجەكان و قۆناغی تێپەراندنی میدیای باو.


PM:01:06:14/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 2968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌