دیداری هاوبەش




ئەمرۆ لە سەنتەری میترۆ پێشوازیمان كرد لە (نیزال مەنسوور)، بەرێوەبەری سەنتەری پاراستن و ئازادی ڕۆژنامەنوسانی ئەردەنی،  (بەختیار ئەحمەد)، بەرێوەبەری ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO.

 باسمان لەو پرۆژەیە كردبە كە بەهاوبەشی لەگەڵ هەردوو رێكخراو لە عێراق بە ناونیشانی "بنیاتنانی تواناو بەهێزكردنی تۆڕبەندی میدیاكارانی گەنج لە بواری پێكەوەژیان و بنیاتنانی ئاشتی لە عێراقدا " جێبەجێیدەكەین.

پڕۆژەكە لەلایەن سندووقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان لە عێڕاق پشتگیری دەكرێت و ئامانجی پڕۆژەكە بریتییە لە لە پەرەدان بە یەكگرتووی كۆمەڵایەتی لە نێو پێكهاتە جیاوازەكانی عێڕاق لە ڕێگەی بەرز كردنەوە و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەنوسان بۆ ئامادە كردنی ئەو بابەتە ڕۆژنامەوانییانەی كە بەرەنگاری یاخود ڕووبەڕوی گوتاری دووبەرەكی و ڕق و هەروەها ئەو بابەتانەی كە بەرەنگاری بیری توندڕەوی و تیرۆر دەبنەوە.


PM:05:20:30/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 2968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌