خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی ڕوپێوی شوێنه‌واری له ده‌شتی هه‌ولێر كه له ساڵی 2012ه‌وه له‌لایه‌ن تیمێكی زانكۆی هارڤاردی ئه‌مریكی ده‌ستیپێكردوه، تا ئێستا 750 (حه‌وتسه‌د و په‌نجا) ناوچه‌ی شوێنه‌واری تۆماركراون.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاویكرده‌وه، "پرۆژه‌ی ڕوپێوی شوێنه‌واری له ده‌شتی هه‌ولێر به یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كانی بواری سێكته‌ری شوێنه‌وار له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و پارێزگای هه‌ولێر به تایبه‌تی داده‌نرێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه له 2012ه‌وه ده‌ستیپێكردوه و له‌لایه‌ن تیمێكی زانكۆی هارڤاردی ئه‌مریكی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت، تا ئێستاش 750 شوێنی شوێنه‌واری تۆماركراون".
ساڵانه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز تیمێكی شوێنه‌وارناسانی كورد و زانكۆی هارڤاردی ئه‌مریكی به هاوبه‌شی ڕوپێوی شوێنه‌واری ئه‌نجامده‌ده‌ن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ساڵانه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز تیمێكی شوێنه‌وارناسانی كورد و زانكۆی هارڤاردی ئه‌مریكی به هاوبه‌شی ڕوپێوی شوێنه‌واری ئه‌نجامده‌ده‌ن، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش به مه‌به‌ستی بایه‌خدان به‌و كه‌رته پاڵپشتی ته‌واوی پرۆژه شوێنه‌وارییه‌كان ده‌كات و هاوكاره بۆ سه‌رخستنی كاری هاوبه‌شی تیمی شوێنه‌وارییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شوێنه‌وار له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان".
تاوه‌كو ئێستا 750 شوێنی شوێنه‌واری تۆماركراون و پڕۆژه‌كه بۆ ساڵانی داهاتویش به‌رده‌وام ده‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆژه‌ی ڕوپێوی شوێنه‌واری له ده‌شتی هه‌ولێر یه‌كێكه له پرۆژه گرنگه‌كانی سێكته‌ری شوێنه‌وار و له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆری شوێنه‌وارناس د. جیسن ئور، سه‌رۆكی تیمی زانكۆی هارڤارد و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت، وێڕای به‌رده‌وامی پرۆژه‌كه، تاوه‌كو ئێستا 750 شوێنی شوێنه‌واری تۆماركراون و پڕۆژه‌كه بۆ ساڵانی داهاتویش به‌رده‌وام ده‌بێت".