عێراق ڕۆژی شەممە رایگەیاند کە 1.2 ملیۆن دەرزیی ڤاکسینی فایزەر و بایۆنتێک لە ڕێگەی بەرنامەی بەشداری کۆڤاکسەوە وەرگرتووە.
نزیکەی حەوت ملیۆن عێراقی بە لایکەمەوە یەک دەرزی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتوە و بەپێی ئامارەکانی حکومەت ئەو ڕێژەیە دەکاتە 17.5٪ ی 40 ملیۆن کەسەکەی ئەو وڵاتە.
سیستمی تەندروستی عێراق چەندین ساڵە دووچاری کێشمەکێش و گەندەڵی و فەرامۆشی بووە و لە پێناو رووبەڕوو بوونەوەی پەتای کۆڤید 19 دا بە سەختی تێدەکۆشێت بۆ بەڕەنگاربوونەوەی.
ڕۆژی شەممە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە لە ڕێگەی بەرنامەی کۆڤاکس و یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە زیاتر لە 1.2 ملیۆن دەرزی ڤاکسینی فایزەریان دژی کۆڤید پێگەیشتووە.
سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، پێنجشەممە وتی:"هێشتا عێراق لە مەترسیدایە بەهۆی پەتای کۆڤید-19 ەوە."
بەپێی ئامارە فەرمییەکان؛ زیاتر لە 2 ملیۆن عێراقی تووشی ڤایرۆسی کۆڤید بوون و 23 هەزار و 628 کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
-dengiamerika