ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی بێستون سابیری ڕاگەیاند




ناس کورد-   

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی ئەو گەنجەی ڕاگەیاند کە ڕۆژی هەینی هاووڵاتییەکی لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی کوشتبوو.   

وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "پاش ئەوەی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ئاگادارکراینەوە لە دۆزینەوەی تەرمێک بە کوژراوی لە ناوچەی پیشەسازی، تیمەکانی ئاسایشی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی تاوانباران."   

وتیشی، "توانرا لەماوەیەکی زۆر کورتدا سەرەداوی کوشتنی ئەو هاووڵاتییە بدۆزرێتەوە و تاوانبارەکە دەستگیرکرا، ئەوەش دوای ئەوەی هەوڵیدا لە سلێمانی هەڵبێت."   

بێستوون سابیر، رۆژی پێنجشەممە وەکو رۆژانی دیکە دەچێتە سەر کار، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە کوژراوی لەسەر رێگەی سلێمانی - عەربەت دۆزیانەوە.   


PM:01:43:21/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌