زاراوەیەک لەزانکۆی سلێمانیدا قەدەغەکرا




سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بەكارهێنانی زاراوەی (باكووری عێراق- شمال العراق) لە ناونیشانی تێزەكانی ماستەر و دكتۆرا و توێژینەوەكاندا قەدەغە دەكات.

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، كە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو بڕیارەکە دەرچووە وتێیدا هاتووە، نابێت بەهیچ جۆرێك دەستەواژەی (باكوری عێراق-شمال العراق) یاخود(north of iraq) لە ناونیشانی تێزەكانی ماستەر و دكتۆرادا بەكاربهێنرێت.

هەرێمی كوردستان لە دەستوری عیراقدا چەسپێنراوە و پێویستە خوێندكارانی ماستەر و دكتۆرا  لە توێژینەوەكاندا (هەرێمی كوردستان- إقلیم كردستان) بەكاربهێنن .
 
ئەمە لەكاتێكدایە ، (باكووری عێراق – شمال العراق) دەستەواژەیەكە، كە ڕژێمی پێشووی عێراق بەكاری دەهێنا بۆ هەرێمی كوردستانی ئێستا، بەڵام تا ئێستاش هەندێك بەرپرسی ناوخۆیی عێراق یاخود ناوچەیی باكووری عێراق بەكاردهێنن، ئەوەش وەك دان پێدانەنان بە هەرێمی كوردستان.



PM:01:48:21/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌