رونکردنەوەیەک لە (کەرکوک ناو)ەوە بۆ رای گشتی




(کەرکوک ناو) دامەزراوەیەکی میدیای پیشەیی و سەربەخۆی تۆمارکراوە لە سەرتاسەری عیراقدا. نوێنەرایەتی هیچ تێڕوانینێکی سیاسی و ئایینی ناکات، تەنانەت (کەرکوک ناو)، دامەزراوەیەکی عەرەبی، کوردی و تورکمانییش نییە، بەڵکو تەنیا دامەزراوەیەکی روماڵکردنی گۆڕانکارییەکانە.

(کەرکوک ناو) خاوەنی تیمێکی تەواو فرەییە لە سەرتاسەری وڵاتدا، بۆیە ڕێزی خزمەتی هەموو ئەو هێزانە دەگرێت کە پارێزگاریی لە وڵات دەکەن و بەشێکن لە سیستمی بەرگری دەوڵەت. دەزگاکەمان خاوەنی ژوورێکی هەواڵی سەربەخۆیە و خاوەنی سیاسەتی نوسینی سەربەخۆی خۆیەتی، بۆیە بە هیچ شێوەیەک ناچێتە ژێر باری ئیملائاتی هیچ لایەنێکەوە، ئێمە بە هۆشیارییەوە زمانی نوسین بەکاردێنین تا لەڕێی بەکارهێنانی زارەوەی بێلایەنەوە بابەتە رۆژنامەوانییەکانمان دابڕێژینەوە.

گرنگە هەمووان بزانن، (کەرکوک ناو) هیچ رایەکی تایبەتی نییە لەسەر ئەو بابەتانەی بڵاودەبنەوە و بابەتەکان دەربڕی رای تایبەتی تیمی (کەرکوک ناو) نین. ئێمە بە پشتیوانی دەستوری وڵات، یاسا بەرکارەکان و خۆشەویستی خوێنەرەکانمان خزمەتدەکەین و سەختە ڕێبدەین هیچ کەسێک موزایەدەی خۆشەویستی بۆ ووڵات بەسەر دەزگاکەمانەوە بکات و چاو لە رۆژنامەنوسەکانمان سوربکاتەوە.


PM:01:49:21/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌