میترۆ: توندوتیژی رەتدەكەینەوە




سەرهەڵدانەوەی رواڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە میدیاكاران و خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەبنە هۆكاری پەشێوی، نەك خۆپیشاندانی مەدەنی ئاشتیخوازانەی خوێنكارانی زانكۆ كە داوای لانی كەمی مافەكانیان دەكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووهەمی 2021 لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان، بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، گردبوونەوەی نارەزایەتیان ئەنجامدا.

لەم چوارچێوەدا لەبەردەم زانكۆی سلێمانی، بەشێك لە خوێنكاران گردبووەنەوەیەكیان رێكخست، شەقامی سەرەكی شاریان داخست، داوای دەرماڵەكانیان دەكرد كە بڕاوە.

لە كاتێكدا هیچ دڵنیاكردنەوەیەكی رەسمی بۆ ئەو داخوازیانە رانەگەینراوە، هێزە ئەمنییەكان داری كارەبایی و گازی فرمێسكڕێژیان بەرامبەر بە خوێندكاران بەكارهێناوە، بەو هۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێك و میدیاكارێك ئازاریان پێگەیشتووە.

نوێنەری سەنتەری میترۆ لەناو خۆپیشاندانەكەوە رایگەیاند لە ئەنجامی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و دەمانچەی كارەبایی،  چەند خۆپیشاندەرێك بریندار بوون و تیمی كەناڵەكانی، كوردسات، رووداو، پەیام، ناسنیوز، پۆڵەتیك پرێس، سپێدە، راچڵكین، خەندان،  ئازاریان پێگەیشتووە یان رێگری روماڵكردنیان لێكراوە.

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت هەموو رواڵەتێكی توندوتیژی رەتدەكەینەوە پێمان وایە سەرهەڵدانەوەی رواڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە میدیاكاران و خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هۆكاری پەشێوین، نەك خۆپیشاندانی مەدەنی ئاشتیخوازانەی خوێنكارانی زانكۆ كە داوای لانی كەمی مافەكانیان دەكەن.


PM:04:19:22/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌