ئەمرۆ راپۆرتێك بڵاودەكەینەوە




پاش شوێن بزربوونی چوار رۆژنامەنووس لەكاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانی قوتابیانی شاری سلێمانی، كە لە بنچینەوە نەدەبوو رووبدەن، لەگەڵ سكرتێری لقی سلێمانی كاروان ئەنوەر لە پەیوەندی بەردەوام بووین تا دەستبەجێ ئازاد بكرێن، بەداخەوە شەوی رابردوو لە دەستبەسەریدا بوون تا ئەم بەیانییە بە بریاری دادوەر ئازاد كران.

سوپاس بۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بەدەم داخوازییەكەمان هات، داوای كرد یەكسەر بە پێی رێوشوێنی یاسایی ئازاد بكرێن. 

ئەمرۆ لە سەرجەم شارەكانی كوردستانەوە، سكاڵامان پێدەگات، دوژمنكارانە تەماشای رۆژنامەنوس و زومی كامێرەكانیان دەكەن، وێنەگرتن و روماڵی راستەوخۆو ناراستەوخۆ قەدەغەیە، ئەوەی راپۆرت ئامادە بكات یەكسەر دەستبەسەر دەكرێن وەك ئەوەی نیوەڕۆی ئەمرۆ لە شاری هەولێر بەرامبەر بە تیمی "میدیایی ئێستا" كرا، تیم و كەرەستەو ئۆتۆمبێلەكەیان راپێچ كرد، نازانین بۆ كوێ بروان.

سەنتەری میترۆ دەیان سكاڵای لە تیمەكانی میدیا لە شارەكانی كوردستانەوە پێگەیشتووە ئەمرۆ بڵاویان دەكاتەوە.

25ی تشرینی دووهەمی 2021
سەنتەری میترۆ داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، پابەندی دەستوری عێراق و یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان بێت لە فەراهەمكلردنی ئازادی رۆژنامەنوسی، ئازادی خۆپیشاندانی مەدەنی ئاشتیخوازانە.  

دیاری محمد
بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ



PM:01:28:25/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 3800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌