به‌وێنه‌: خه‌ڵاتی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ بۆ ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین به‌خشرایه‌ گیراوانی‌ بادینان




میترۆ
ئەمڕۆ 5ی كانوونی یەكەم، هه‌شت ساڵ بەسەر كوژرانی ڕۆژنامه‌نووس كاوە گەرمیان تێده‌په‌ڕێت و له‌ مه‌راسیمی‌ هه‌شته‌مین ساڵیادیشی‌ دا، خه‌ڵاتی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ بۆ ئازادی‌ راده‌ربڕین به‌خشرایه‌ (گیراوانی‌ بادینان). 

کورتەیەک لەسەر ژیانی شەهید کاوە گەرمیانی:

شەهید کاوە ئەحمەد محەمەد، ناسراو بە (کاوە گەرمیانی) ساڵی 1979 لەدایکبوە.

پاش کۆچیدوایی باوکی لە پۆلی دووی ناوەندی دەست لەخوێندن هەڵدەگرێت‌ و ئەرکی بەخێوکردنی دایک‌ و خوشک‌ و براکانی دەکەوێتە ئەستۆ.

لە نەوەدەکانی سەدەی رابردودا، لەبەر هەژاری خانەوادەکەی‌ و بۆ باشترکردنی گوزەرانیان، چەندین جار روو لەدەرەوەی وڵات دەکات، بەڵام سنورداش دەکرێتەوە.

سەرەتای کاری رۆژنامەگەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2002، کە بەفۆتۆگرافەری دەستیپێکرد.

لەساڵی 2007دا وەک رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ، بوو بەپەیامنێری رۆژنامەو سایتی ئاوێنە.

ساڵی 2011 کێبێکی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی (گەرمیان لەنێو بەڵگەنامە رەشەکاندا).

لە نیسانی ساڵی 2012 دا بوو بە سەرنوسەری گۆڤاری گەڕان کە چاونەترسانە بەگژ گەندەڵیدادەچوەوە.

لە 10-9-2012 دا گۆڤاری رایەڵ-ی بڵاوکردەوە بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵییەکانی بەرپرسانی سنوورەکە، تا ساتی تیرۆرکردنیشی بەردەوام بوو لەسەر بڵاوکردنەوەی.

له‌ 12-12-2012 دا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا لەگەڵ خاتوونی رۆژنامەنووس‌و پەرلەمانتاری ئێستای کوردستان‌ و کەسوکار ئەنفالکراو شیرین ئەمین-دا.

له‌ 5-12-2013 لە باوەشی دایکیداو لەناو حەوشەی خانووە قوڕەکەی خۆیاندا تیرۆر کرا.







PM:09:28:05/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 4124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌