كونسڵی گشتی یۆنان سەردانی میترۆی كرد





میترۆ
كونسڵی گشتی نوێی كۆماری یۆنان لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند یۆنان چیرۆكی سەركەوتنی زۆرە، دەكرێت هەرێمی كوردستانیش لە زۆر بواردا ببنە خاوەنی چیرۆكی سەركەوتن، رۆڵی سەنتەری میترۆ لە بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری بەرز دەنرخێنێت.

ئێوارەی ئەمرۆ تیمی میترۆ پێشوازی كرد لە ستاڤرۆس كیریمیس، كونسوڵی گشتی كۆماری یۆنان لە هەرێمی كوردستان، وەفدێكی یاوەری كە بە ئامانجی یەكتر ناسین و ئاشنابوونی زیاتر بە كارو چالاكییەكانی هاتنە ئۆفیسی سەرەكی سەنتەر.

تیمی میترۆ، بە بۆنەی دەستبەكاربوونی لە كارەكەی پیرۆزباییان كونسڵی گشتی نوێی كۆماری یۆنان لە هەرێمی كوردستان كرد و هیوای سەركەتنیان بۆ خواست و سوپاسی پەرۆشییان كرد بۆ بەسەركردنەوەی رێكخراوەكەیان.

ستاڤرۆس باسی لە چیرۆكی سەركەوتنی وڵاتەكەی كرد لە بوارەكانی حوكمرانی، فەلسەفە، هونەرو ئەدەبیات و ئازادییەكان و جەختیكردەوە " دەرفەتی زۆر هەن بۆ ئەوەی كوردستان چیرۆكێكی سەركەوتن بێت"
باسیلەوەكرد ئەو لەسەر پێشێنیاری (ماری پارێ) بەرێوەبەری ئۆفیسی یەكێتی ئەورپا لە كوردستان، ئەم سەردانەی میترۆ دەكات، جەختیكردوە "رۆڵی سەنتەری میترۆ لە بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری بەرز دەنرخێنین".

ستاڤرۆس كیریمیس، كونسوڵی گشتی كۆماری یۆنان لە هەرێمی كوردستان كاری دپلۆماتی لە ئێران و ئوسترالیا كردوە، ماوەی چەند مانگێكە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی دەكات لە هەرێمی كوردستان.


PM:09:22:13/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 2808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌