خولێكی ژنیڤ كۆڵ و میترۆ لە سلێمانی كۆتایی هات




میترۆ
ئەمرۆ پێج شەممە 16ی كانونی یەكەم، لە شاری سلێمانی سەنتەری میترۆ بە هاوكاری رێكخراوی (ژنێڤا كۆڵ)، خولێكی بۆ كۆمەڵێك رۆژنامەنوسی شاری سلێمانی، ئیدارەی راپەرین، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، دەربارەی چۆنێتی روماڵی میدیای لە ژێر ناونیشانی پاراستنی ئلوارە لەكاتی پێكدادانە چەكدارییەكان و دواتردا، بەڕێوەچوو.

لەم خولەدا  گرنگی درا بە یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی و روماڵی میدیای لە بارودۆخی پێكدادانی چەكداریدا، چۆنێتی روماڵكردنی بارودۆخی مرۆیی قوربانیانی شەر بە تایبەتیش ئەو كەسانەی كە بەهۆی شەرەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان جێدەهێڵن.

یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی لەو ناوچانەی كە ململانێ و پێكدادانی چەكداری بەرۆكی خەڵكی گرتووە، دەبێت زامن بێت بۆ پاراستنی بریندار و نەخۆش و دیلەكانی جەنگ، هەروەها شێوازی پاراستنی گیانی خەڵكی سڤیل لە مەیدانی جەنگدا یان لەو شووێنانەی كە داگیر دەكرێن شێوازی مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانەی لە دەرەوەی ئۆپراسێونەكانی جەنگدان لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ مامەڵە بكەن.

شایانی باسە لە 5ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ سەرۆكی نێردەی عێراقی (ژنێڤا كۆڵ)، (عاتف حەمید)، سەردانی ئۆفیسی سەرۆەكی سەنتەری میترۆی كرد، هەردولا هاورا بووین كە میدیا رۆڵێكی ئێجگار گرنگ دەبیینن لە سەردەمی شەرو ئاشتیدا و پێویستە كاری هاوبەش ئەنجام بدەین بۆ دەوڵەمەندكردنی ئەزموونی رۆژنامەنوسان لە روماڵكردنی گرفتەكانی ئاوارەیی لە شەرو ملمانێی چەكداری و خستنەروی لایەنی مرۆیی ژیانیان و تێكەڵنەكردنیان بە سیاسەت.

رێكخراوی Geneva Call بانگەوازی ژنێف (ژنێڤا كۆڵ)، رێكخراوێكی ناحكومی بێلایەنە، ساڵی 2000 دامەزراوە كاردەكات بۆ ئەوەی هێزە چەكدارەكان رێز لە پێودانگی نێودەوڵەتی تایەت بە پاراستنی خەلكی مەدەنی بگرن لە كاتی سەرهەڵدانی پێكدادانی چەكداری.


PM:11:07:16/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 1520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌