سەنتەری میترۆ میوانداری وتەبێژی پۆلیس و ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی کرد




میترۆ
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی ئاستەنگیەکانی بەردەم کاری ڕۆژنـامەنووسان لەدەستکەوتنی زانیاری لە ڕووماڵی هەواڵەکانی پەیوەست بە پۆلیسی سلێمانی، سەنتەری میترۆ میوانداری پەیامنێرانی بەشێک لە دەزگا میدیایەکان و وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی کرد.

لـە دیدارەکـە ڕۆژنـامەنووسان بە ڕاشکاوانە گرفتەکانی خۆیان باسکرد کە لەکاتی ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی پەیوەست بەهێزەئەمنیەکان ڕووبەڕوی دەبنەوە، لای خۆیەو سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وەڵامی تەواوی تێبینی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە داواشی لە میدیاکاران کرد پیشەیانە ڕووماڵی میدیایی خۆیان بکـەن دووربکەونەوەلە پشت بەستن بەزانیاری پشتڕاست نەکراو.

لە کۆتایی دیدارەکە سەنتەری میترۆ بەمەبەستی زیاتر فەراهەمکردنی دەرفەت بۆ دەستکەوتنی زانیاری بۆ ڕۆژنامەنووسان و پاراستنی مافەکانیان لە چوارچێوەی یاسایی ڕۆژنامەگەری و یاسایی مافی بەدەستخستنی زانیاری بڕیاریدا سەکۆیەک بۆبەیەکگەیشتنی ڕاستەوخۆی ڕۆژنامـەنووسان و وتەبێژانی فەرمانگـە فەرمیەکان دروست بکـات، بەمەبستی دەستخستنی خێڕایی زانیاری فەرمی لە حـاڵەتە بەپەلەکاندا.


PM:03:01:28/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 1488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌