وەفدێكی باڵای رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت سەردانی میترۆیان كرد



میترۆ


ئێوارەی ئەمرۆ پێشوازیمان كرد لە سەرۆكی ئەنجومەنی رێكخراوی  گەشەپێدانی مەدەنییەت مامۆستا عەتا محمد و بەرێوەبەری رێكخراوەكە كاك بەختیار ئەحمەد و ستافی ئازیز رێكخراوەكە كاك زانا محمد، كاك نزار، كاك یوسف، كە بە مەبەستی گەیاندنی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی دایكی بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ دیاری محمد سەردانیان كردین. 

سەردانەكەش دەرفەتێك بوو بۆ قسەوباس لەسەر كاری هاوبەشی نێوانمان و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییەی لە سەرەتای دامەزراندنی سەنتەری میترۆ لە ساڵی 2009 تا ئێستا بەردەوامە و بە هیوای گەشەپێدانی لە داهاتوودا.


PM:03:10:04/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌