سەبارەت بەم لێدوانەی ئاسایشی سلێمانی



سەبارەت بەم لێدوانەی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ڕەنگی جلوبەرگی ئەو  تۆمەتبارانەی کە لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە پیشاندرا.
بەپێی لێدوانەکەی ئاسایش دەڵێت ڕەنگی ئەو جلوبەرگانە بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتیە، ئێمەش دەپرسین ئەو ستانداردە کامەیە و لەکوێی بڕیاریی لێدراوە؟ هەروەها دەپرسین ئەگەر ئەم ڕێکارە ستانداری نێودەوڵەتیە و حکومەت و دەزگای ئاسایش  ئیقراری کردوە، بۆچی لە گرتووخانەکانی گرتن و گواستنەوە و چاکسازییەکانی هەرێم بۆ کاری پێناکرێت؟ خۆناکرێت تەنها لە ئاسایش کاری پێبکرێت.. هەروەها دەپرسین بۆ چی ئەو هەموو ستانداردە نێودەوڵەتیە هەیە کە تایبەتن بە پاراستنی شکۆی مرۆڤ و مافەکانی تۆمەتباران بۆ هەموویان پێشێل دەکرێن بە ئاشکرا ڕۆژانە دەیبینین!! 
دەبێت ئەوەش بزانین کە تۆمەتبار بەپێی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ و ڕێککەوتنامە تایبەتەکان بەمافی مرۆڤ و بەپێی دەستور عێراقی و یاسای بنەما دادگەرییە سزای یەکان هەموویان جەخت لەوە دەکەنەوە کە تۆمەتبار بێ تاوانە تائەو کاتەی سزا دەدرێت لەلایەن دادگاوە، هەروەها سەرجەم ئەو بەڵگەنامانە جەخت لەکۆمەڵێک میکانیزم دەکاتەوە بۆ پاراستن و دڵنیای زەمانەت بۆ پیادەکردنی مافەکانی تۆمەتبار، دەبێت ئەوەش بزانین کە پیشاندانی تۆمەتباران و بڵاوکردنەوەی دانپێدانانەکانیان بێجگە لەلای دادوەر و دادگا تایبەتەکان کارێکی یاسایی نیەو چەندین جاری تریش ئەوەمان ڕوونکردۆتەوە. 
پارێزەری ڕاوێژکار و چاودێری مافی مرۆڤ 
کارزان عبدالفازیل


PM:04:33:05/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌