لە عەممانی پایتەختی ئوردن، بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ لەگەڵ (سەنتەری پاراستن و ئازادی ڕۆژنامەگەری) کۆبونەوە.
مەبەستی سەردانەکەم داڕشتنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو رێکخراوە کە بوو بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان و هەمئاهەنگی زیاتر لەگەڵ رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی عەرەبی. لە کۆبونەوە خەتی گشتی چەندین پڕۆژە هاوبەش بریاری لەسەر درا، هەرەها سوود لە ئەزموونی یەکتر وەربگرین، بە ئامانجی هاوپشتی و هاوبەشی نێوانمان. لە کۆتایدا هەردوولا ڕێککەوتین لەسەر زوو بە ئەنجامگەیاندنی ئەو پڕوژە و بیرۆکانەی کە خرانە ڕوو،
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک و باشتر خزمەتکردنی کۆمەڵگا و ئازادی ڕۆژنامەگەری.
بریارە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەردوو سەرۆکی رێکخراو ئەو یاداشتنامەیە واژوو بکەن.
هەروەها ئەم دیدارەم دەرفەتێکیش بوو بۆ ناسینی چەند ڕۆژنامەنووسێکی دیار و چالاکی ئوردونی.
لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی پێشوازی گەرمیان دەکەم.
شوان جمال دارا - ڕاوێژکاری یاسایی سەنتەری میترۆ - عەممان