زانکۆی جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێبساینس (WoS) یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانە




زانکۆی جیهان-هەولێر خەرمانێکی دیکەی خستە سەر خەرمان و دەسکەوتە زانستیەکانی و، لە نوێترین ڕیزبەندیدا کە ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی‌ (8/1/2022) لە ڕیزبەندی‌ سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) بڵاوکرایەوە، توانی‌ پلەی‌ یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنێ و، لەسەر ئاستی‌ زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانیش لە پلەی‌ چوارەمدایە.

زانکۆی جیهان-هەولێر وەک ناوەندێکی گرنگی مەعریفی و زانستی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمیە لە کوردستان، بەردەوام هانی مامۆستایان و فێرخوازان دەدات بەتوێژینەوەی زانستی برەو بەتواناکانیان بدەن و، لە ڕێگەی دەرئەنجامی توێژینەوەکانیان خزمەت بە سێکتەرە جیاکان بکەن و، چارەسەری‌ گرفتەکانی کۆمەڵگە چارەسەر بکەن، بەەستهێنانی‌ ئەو پێشەنگبونە ئەو ڕاستیە دوپات دەکاتەوە، کە زانکۆی‌ جیهان-هەولێر و مامۆستاکانی توانایەکی زۆریان هەیە،  ئاست و کواڵیتی توێژینەوەکانیان لە ئاستی ستانداردە زانستییەکاندایە و، توانیویانە توێژینەوەکانیان لە باشترین گۆڤارە زانستییە جیهانیاکاندا بڵاو بکەنەوە و، زۆرترین فاکتەری کاریگەریان کۆ بکەنەوە.

سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) یەكێكە لەسەرچاوە سەرەكی و گرنگەکان بۆ گەڕان و بەدەستهێنانی‌ زانیاری و هاوكاری زانستی‌ بۆ فێرخوازانی‌ خوێندنی باڵا و توێژەران و مامۆستایان، چونکە پەرتوك و توێژینەوەی‌ زانستی‌ و بڵاوكراوەی زانستی تێدا بڵاودەكرێتەوە، بۆ ساڵی 2021 لەسەر ئاستی‌ عێراق (71) زانكۆ و کۆلێژە زانکۆی‌ ناویان تۆمارکراوە، زانکۆی‌ جیهان-هەولێر)یش وەک زانکۆیەکی‌ پێشەنگ ناوی‌ تۆمارکراوە.



PM:04:58:09/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 2200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌