میترۆ, NRT
ئەمڕۆ دووشەممە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت گەڕایەوە "ئەلماتی"، گەورەترین شاری کازاخستان لە دوای بڕانی بۆ ماوەی پێنج رۆژی بەردەوام کە هاوکات بوون لەگەڵ تەوژمی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکە.
بە گوێرەی ئاژانسی "فرانس پرێس"، ئەو شارەی کازاخستان کە بە پایتەختی ئابوری وڵاتەکە دادەنرێت و ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە ١٠٨ ملیۆن کەس.
لە ئێستادا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت تیایدا بەردەستە پاش ئەوەی بۆ چەندین رۆژ دانیشتووانی بێبەش بوون لەو خزمەتگوزارییە، هاوکات ئەمڕۆ وەک رۆژی ماتەمینی دیاریکرا بۆ قوربانیانی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی وڵاتەکەی پێیدا تێپەڕی.
لەچەند رۆژی رابردوودا، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی غاز لە ئەلماتی پایتەختی بازرگانی کازاخستان خۆپیشاندەران رژانە سەر شەقامەکان و چوونە ناو چەندین بینای حکومی شارەکەوە، هاوکات، حکومەتی کازاخستان بارودۆخی نائاسایی راگەیاند.