ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: ژمارەی توشبوان بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشا



میترۆ,ئاوێنە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە 591 توشبوی نوێ تۆماركراون و هاوكات سێ توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج هەزارو 503 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زۆرتربوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 591 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 86 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 2 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی.


AM:11:07:11/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌