میترۆ,وێستگه نیوزـوێڵز
بنار تاڵه‌بانی، كچه كوردێكه كه ته‌مه‌نی منداڵیی له‌نێوان ترس له سه‌ركوتكاریی رژێمی به‌عسی پێشوو و په‌نابه‌رێكی بێ لانه به‌سه‌ر بردووه كه وای له خێزانه‌كه‌ی كرد له ماڵی كه‌سانی بێگانه له ده‌ره‌وه‌ی سنوور نیشته‌جێ ببن، تا دواجار به‌خت یاوه‌ریان بوو و له ساڵی 1998 مافی په‌نابه‌رێتیان له به‌ریتانیا وه‌رگرت، لێره‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی بنار بوون به چیرۆكێكی سه‌ركه‌وتن كه وای لێهات ببێته كه‌سێ:ی كاریگه‌ر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدارترین په‌تا كه ئێستا هه‌ڕه‌شه له مرۆڤایه‌تی ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "وێڵز ئۆنلاین"ی به‌ریتانیا له راپۆرتێكدا چیرۆكی بنار تاڵه‌بانیی ته‌مه‌ن 32 ساڵی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ئێستا پزیشكه و سه‌ركرده‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه چه‌واشه‌كارییانه‌یه كه له‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا و ترس له ڤاكسین وه‌رگرتن بڵاوده‌كرێنه‌وه، بنار له چوارچێوه‌ی كاره‌كه‌یدا كه پسپۆڕه له بواری گورچیله و چاندنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش له شاری كاردیف له وێڵز، ئه‌و كاره ده‌كات.
له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو بنار تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا رای كرد و خۆیان له ئه‌شكه‌وته‌كاندا شارده‌وه، هه‌ر له‌و ئاواره‌بوونه‌شدا برا كۆرپه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناخهه‌ژێن له‌ده‌ستدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و نه‌هامه‌تییانه ئێستا بنار له بواری به‌گریكردن له ڤاكسیینه‌كانی دژبه كۆرۆنا بووه به كه‌سێكی زۆر چالاك له وێڵز.
ئه‌و كاته‌ی بنار له گۆڕه‌پانی كاری روبه‌روبونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا نییه، ده‌توانیت له تیك تۆك ئه‌و كچه كورده ببینیت كه ئه‌و تۆڕه كردوه به شوێنی ئه‌فسانه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پڕوپاگه‌نده دژبه ڤاكسین ده‌كه‌ن.
بنار كه له ساڵی 1988 له هه‌رێمی كوردستان له خێزانێكی كورد له‌دایكبووه، خێزانه‌كه‌ی زۆر به‌توندی له ریزی شۆڕشی كوردی دژبه سه‌دام حسێن بوون، بنار ته‌مه‌نی دوو ساڵ بوو كه یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداودا له ساڵی 1990 ناچاربوو ماڵی خۆیان جێبهێڵێت ئاواره‌ی ئێران بوون، بنار له‌گه‌ڵ دایكی و كه‌سوكاری و برا 9 مانگه‌كه‌یدا رۆیشت و باوكیشی مایه‌وه بۆ شه‌ڕی دژبه سوپای سه‌دام.
رێگه‌ی ئاواره‌یی بناری دوو ساڵان پڕ مه‌ترسی بوو، به‌پێ رۆیشتن بوو به شاخ و خۆشاردنه‌وه له ئه‌شكه‌وته‌كاندا به‌بێ نان و ئاو، بنار ده‌ڵێت "له ئه‌شكه‌وته‌كاندا دایكم چیرۆكی بۆ ده‌گێڕاینه‌وه، نانیش نه‌بوو بیخۆین، منیش ناوكه خورمای خه‌ڵكی دیكه‌م كۆده‌كرده‌وه و له ده‌ممدا ده‌مژی بۆ ئه‌وه‌ی شیرینی وه‌ربگرم، چونكه چه‌ند رۆژێك بوو نانم نه‌خواردبوو".
پێش ئه‌وه‌ی بپه‌ڕنه‌وه سنوری ئێران، كاره‌ساته‌كه له خانه‌واده‌ی بناری دا، هه‌موویان به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی پاكه‌وه تووشی نه‌خۆشی بوون، به‌هۆیه‌وه برا بچوكه‌كه‌ی بنار گیانی له‌ده‌ستدا، دایكیشی ده‌بوایه ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌رێ بكردایه. بنار لێره‌دا ده‌ڵێت: "ته‌رمی براكه‌مان له ئێران به‌خاكسپارد".
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كام و چادر بۆ په‌نابه‌ران له ئێران‌دا نه‌بوو، بنار و خێزانه‌كه‌ی بۆچه‌ند مانگێك له ماڵه‌كانی ئێران‌دا مانه‌وه و خه‌ڵك له‌خۆیانی گرتن، دوای ئه‌وه‌ی سه‌دام لێبوردنی ده‌كرد و كورده‌كان ده‌ستیان كرد به گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق، بنار و خێزانه‌كه‌شی هاتنه‌وه نیشتمان تا بزانن باوكیان و باپیریان ماون یان نا، كه هاتیشنه‌وه بنار و دایكی بۆ ماوه‌یه‌ك له كامپی ئاواره‌كانی "پزیشكانی بێ سنور" ژیانیان به‌سه‌ر برد و دوای ئه‌وه‌ش كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌ی دژه فڕینی بۆ بڕیاردرا، ئه‌وانیش دووباره ژیانیان له سفره‌وه ده‌ستپێكرده‌وه.
بنار باسی له منداڵیی خۆی كرد "منداڵیی من له‌وكاته‌دا زۆر باشتر بوو له خه‌ڵكی دیكه، ماڵمان هه‌بوو، خێزانێكم هه‌بوو كه خۆشیان ده‌ویستم، بۆیه ژیانم باشتر بوو له‌وانی دیكه"، رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه پرسیار له بنار ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: "له‌وانه‌یه به‌هۆی به‌شداریتان له شۆڕش ئازادیی بۆ فه‌راهه‌م كردبێتن، به‌ڵام باجێكی قورستان دا؟" له وه‌ڵامدا ئه‌و كچه كورده ده‌ڵێت "هه‌میشه ئامانجێكی به‌رده‌وام بووین، بۆیه پاسه‌وانی شه‌خسیم بۆ دانرابوو كه ده‌یبردم بۆ قوتابخانه، باوكم هه‌میشه چه‌كی پێ بوو، هه‌میشه له ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌شمان پاسه‌وان هه‌بوو".
له ساڵی 1996 كاتێك سه‌دام حسێن ویستی جارێكی دیكه باكوری عێراق بخاته‌وه ژێر ركێفی خۆی، ترسێكی خراپتر كه‌وته‌سه‌ر خێزانی بنار و مانه‌وه‌یان، بۆیه ناچاربوون دووباره را بكه‌ن، بنار ئه‌وكاته‌ی به‌بیر دێت و ده‌ڵێت "له‌پڕ له شه‌و و رۆژێكدا ناچار بووین هه‌ڵبێین، باوكم جانتای بۆ كۆكردینه‌وه بۆ رۆیشتن، ئه‌و كاته خوشك و برایه‌كی تازه‌مان ببوو، دایكم و سیان له ئێمه رۆیشتن و دووباره باوكم مایه‌وه چونكه ده‌یویست له‌سه‌ر كاری خۆی به‌رده‌وام بێت".
ماڵپه‌ڕی "وێڵز ئۆنلاین" ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بنار و خێزانه‌كه‌ی گه‌شتێكی پروكێنه‌ریان بۆ سوریا ده‌ستپێكرد و له‌وێ وه‌ك په‌نابه‌ر ژیان، بۆئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی وه‌ربگرن، ده‌بوایه بۆ نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیان له سوریا بسه‌لماندایه كه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق پارێزراو نابن، ئه‌مه‌ش دوو ساڵی خایاند.
دواجار و له ساڵی 1998 دان به بنار و خێزانه‌كه‌یدا وه‌ك په‌نابه‌ر نرا و به‌ریتانیایان وه‌ك وڵاتێكی نوێ بۆ ژیان به‌سه‌ربردن بۆ دیاری كرا. به یه‌ك جانتاوه بنار و خێزانه‌كه‌ی چوونه ناو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی به‌ره‌و به‌ریتانیا ده‌رۆیشت، گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه و ناشزانن چی‌یان به‌سه‌ردێت و و بۆكوێ بچن، نیشتمانه‌كه‌یان له به‌ریتانیا شوققه‌یه‌ك بوو له شاری بێرمینگهام، له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا دایكی بنار هه‌وڵێكی زۆری دا فێری زمانی ئینگلیزی ببێت تا كارێكی ده‌ستبكه‌وێت و كارئاسانیی كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ بكرێت وه‌ك حكومه‌ت لێیانی داواكردبوو.
بناریش چاوی له دایكی كرد و چووه قوتابخانه و خۆی فێری زمانی ئینگلیزی كرد و له 11 تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌رچوو بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به قوتابخانه‌وه، ئه‌مرۆش بنار ئه‌زمونی خۆی وه‌ك په‌نابه‌ر به بێ وێنه ناوده‌بات.
بنار وتی "به‌ختمان هه‌بوو، هه‌لی زۆرمان هاته به‌رده‌م به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و هه‌لانه بوونیان نییه، چونكه ئێستا په‌نابه‌ران وێنه‌ی ئه‌وانه‌یان ناشرین كردوه كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن، بنار هه‌ر له ته‌مه‌ی 13 ساڵییه‌وه بڕیاریدا ببێت به پزیشك، ئه‌وكاته‌ش كه وه‌ك خۆبه‌خش قوتابییه كاتییه‌كانی ده‌برده كۆلێژی پزیشكی بۆی ده‌ركه‌وت كه بڕیاره‌كه‌ی له‌جێگه‌ی خۆیدا بووه، چونكه كاتێك په‌نابه‌ر بوو ئه‌زمونێ:ی باشی وه‌رگرت، بنار ده‌ڵێت "ئه‌و كاته‌ی كه له كامپی پزیشكانی بێ‌سنور بووین، یه‌ك پزیكشی خۆبه‌خشی لێ بوو".
ده‌شڵێت "به‌ئێستاشه‌وه دایك و باوك زۆر باس له‌و رابردووه ناكه‌ن، چونكه به‌لایانه‌وه زۆر ناخۆشه و منیش له‌وه تێده‌گه‌م، به‌ڵام دایكم هه‌میشه باس له‌و پزیشكه خۆبه‌خشه ده‌كات كه چه‌ند كه‌سێكی باش بووه، من ناوی نازانم به‌ڵام جارێكیان له گۆڤارێكی پزیشكیی به‌ریتانیدا شتم له‌سه‌ری خوێنده‌وه، كه‌واته كه له‌گه‌ڵ پزیشكێكی گه‌وره‌دا گه‌وره ببیت كه خۆی بۆ هاوكاریی خه‌ڵك به‌خشیووه، ئه‌سته‌مه بتوانیت وه‌ك ئه‌و نه‌بیت".
كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی كاردیف بژارده‌ی یه‌كه‌می بنار بوو، ساڵی 2007 چووه ئه‌و كۆلێژه 6 ساڵییه و له‌ماوه‌ی ساڵێكی توێژینه‌وه‌دا زۆر چێژی له ژینگه ئه‌كادیمییه‌كه‌ی زانكۆكه وه‌رگرت و تێكه‌ڵی پرۆژه‌كانی بوو. دوای ته‌واوكردنی زانكۆ له ساڵی 2013 و چه‌ند ساڵێكیش دوای ئه‌وه داواكاریی پێشكه‌ش كرد بۆ مه‌شقی پزیشكی ئه‌كادیمیی هاوچه‌رخ له شاری كاردیف. بنار په‌یوه‌ندیی به خوێندنی دكتۆراوه كرد بۆ ساڵی 2019 و پسپۆڕییه‌كه‌ی تایبه‌ت بوو به زانستنی به‌رگریی گورچیه و ساڵی 2023 ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ش به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
كاتێك ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا و په‌تاكه كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بنار ئاگاداری منداڵه‌كه‌ی ببێت چونكه شێوازی كاره‌كه‌ی رێگه‌ی پێ نه‌ده‌دا، ده‌بوو واز له ده‌وامی به‌رده‌وامی نه‌خۆشخانه بهێنێت، به‌لای بناره‌وه متمانه نه‌كردن به ڤاكسینه‌كان، كاریگه‌ریی زۆری له خه‌ڵك كردبوو، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ هاوڕێیه‌كی بنار داوای لێ‌كرد بێته‌ناو پرۆگرامێكی نوێ به‌ناوی ده‌ستپێشخه‌ریی پزیشكانی موسڵمان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی زانیاریی هه‌ڵه له‌سه‌ر ڤاكسینی كۆرۆنا، بنار ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه و له مانگی كانونی دووه‌می ساڵی رابردوو نزیكه‌ی 20 كه‌س له‌و پرۆژه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه كه گه‌وره راوێژكار و پزیشك و خوێندكاری پزیشكی و ده‌رمانسازی تێدایه و ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد ژماره‌ی گروپه‌كه گه‌یشته 60 كه‌س.
ئه‌م گروپه گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه ماوه‌كه‌ی یه‌ك خوله‌كه و به‌و ڤیدیۆیانه ئه‌و پروپاگه‌نده و ئه‌فسانانه به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه كه بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كرێت. رۆژانه ڤیدیۆكان له تۆڕه‌كانی فه‌یسبوك و تویته‌ر و ئینستاگرام داده‌نرێن و له نێوان مانگی كانونی دووه‌م و ئازاریشدا سیمینارێك بۆ دوو سمینیاریان به ئۆنلاین گرێدا و له كۆتایی هه‌فته‌شدا به حه‌وت زمان ئامۆژگارییه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
بنار له سیمینارێكدا له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به زمانی كوردی قسه‌ی كردوه و كه‌سانی دیكه‌ش به زمانه‌كانی پاشتۆ و بنجابی و به‌نغالی و سۆمالی و عه‌ره‌بیش قسه‌یان كردوه و زۆرجاریش پیاوانی ئایینی به‌شداری پێ ده‌كه‌ن تا پێكه‌وه به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنه‌وه.
ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێت كه رۆڵی بنار زۆر گرنگ بووه له چۆنێتی كاركردنی گروپه‌كه، چونكه یه‌كه‌م ئه‌ندامی گروپه‌كه بووه كه پێشتر توێژینه‌وه‌ی زانستیی كردوه، بۆیه بنار دۆسیه‌یه‌كی بۆ ئه‌و پرسیارانه ئاماده كردوه كه زۆر باون و خەڵک له‌سه‌ر كۆرۆنا و كۆئه‌ندامی به‌رگریی مرۆڤ دەیکەن.