میترۆ، ئێستا نیوز
ئەمرۆ یەک شەممە لە مەراسمێکدا سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنوسان ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی 2021 بەرامبەر رۆژنامەنوسان و میدیاکاران و دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکردەوە. کە بەپێی ئەو ئامارە لەو ساڵەدا 353 حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر 260 رۆژنامەنوس و میدیاکارو دەزگای راگەیاندن روویداوە.
هەر لەو ساڵەدا 25 حاڵەتی دەستبەسەرکردنی رۆژنامەنوس و میدیاکار بەبێ بریاری دادوەر روویداوەو 13 حاڵەتی هەڕەشەکردن و 7 حاڵەتی دەستگرتن بەسەر کەلو پەلی رۆژنامەوانی و دوو حاڵەتی هەڵکوتانە سەر دەزگای راگەیاندن و یەک کەیسی تەقەکردن هەبووە.